پەیامى سەرۆک بارزانى بە بۆنەى رێککەوتنى 11ى ئادارى 1970
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (11/ ئادار/ 2025) سەرۆک بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەو ڕێككەوتنە بەرهەمی تێكۆشان و خەباتی پێشمەرگە و كەوادیری حزب و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول بوو.
پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی پەنجا و پێنج ساڵەی ڕێککەوتنامەی یازدەی ئادار
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دەستكەوتێكی مێژوویی و گرنگی خەباتی گەلی كوردستانە بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر. بۆ یەكەمین جار حكوومەتی عێراقی دانی بە بەشێك لە مافەكانی گەلی كورد نا و ئەو دەرفەتە هاتە كایەوە گەلی كوردستان بتوانێ كار لەسەر خۆبەڕێوەبردن و بەهێزكردنی زمان و كولتوور و دابینكردنی سەقامگیری بكات. ئەو ڕێككەوتنە بەرهەمی تێكۆشان و خەباتی پێشمەرگە و كەوادیری حزب و سەرجەم چین و توێژەكانی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول بوو و هەڵگری وانەی ستراتیژی و گرنگ بوو بۆ قۆناغەكانی دواتری خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان و بووە هۆی بەهێزتربوونی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان.
لە پەنجا و پێنجەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداردا هەزاران سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شۆڕشەكانی كوردستان دەنێرین و پێزانینمان بۆ هەموو پێشمەرگە و خەباتگێڕانی شۆڕشی ئەیلوول هەیە كە بە كۆڵنەدان و پێداگری و ورەی پۆڵایینیان دەستكەوتی گەروەیان بۆ گەلەكەیان مسۆگەر كرد.
مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2025
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment