مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێ لە زووترین کاتدا دەکەنەوە کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە پیرمام كۆبوونەوە و هەردوولا دەڵێن، "کۆبوونەوەکانمان ئەرێنی بوون و پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لە نێوانماندا هەیە."

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (16/ئادار/2025) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حكوومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا."

هەردوولا کۆبوونەوەکانیان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار لە زووترین کاتدا."

دوای کۆبوونەوەکە هەردوولا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا، لەم بارەیەوە سەرۆکی یەکێتی گوتی،  "کۆبوونەوەکەمان زۆر باش بوو، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی کە بۆ میللەتەکەمان باش بێت ڕێککەوتووین. کۆبوونەوەکانیشمان بەردەوام دەبن و ئامانجی هەردوولامان ئەوەیە لە زووترین کاتدا، حکومەتێک دروست بکەین بۆ خزمەتکردنی میللەتەکەمان".

هەروەها سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستانیش لە لێدوانەکەیدا دووپاتی کردەوە کە "ئەوە دووجارە کۆبوونەوەی باش و ئەرێنیمان بۆ لەیەک نزیکبوون و تاووتوێکردنی ئەو بابەتانەی گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان و ناوچەکەمان بە شێوەیەکی گشتی. پێشکەوتن و لەیەکتێگەیشتنی زۆر باش لەسەر ئەو بابەتانە هەبووە و ئومێدەوار ، تیمەکانیش بتوانن هەر بەو ڕوحیەتە بگەنە ڕێککەوتنێکی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە کاتێکی نزیکدا، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان دڵیان خۆش بێت بە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوانمان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین