سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كۆبووەوە، هەردوولا تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەكانیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2025/3/19) لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد. 

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەو کۆبوونەوە کە توماسۆ سانسۆنێ کونسوڵی گشتی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادە بوو، "دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە و هەروەها بارودۆخی سووریا و ڕێککەوتنی نێوان لایەنە کوردییەکان و حکوومەتی تازەی سووریا خرایە بەرباس و گفتوگۆ. هەروەها ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە یارمەتیدان بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتیانە و دیالۆگ لە تورکیا بەرز نرخاند."

ئاماژە بەوەش کراوە، "هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پاییزی داهاتوو تاوتوێ کرا".

هەروە لە ڕاگەیێندراوەكەی بارەگای بارزانی مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر لە ناوچەکە تەوەری تری ئەو کۆبوونەوە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین