یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز له بادینان و به‌شداری به‌رپرسان و هاووڵاتیان له‌م بۆنه‌یه‌دا
نوچە نێت: تایبەت
د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌د - زانكۆی سۆران
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی نه‌ورۆز، ئێواره‌ی ڕۆژی پێشی نه‌ورۆز، ڕێوڕه‌سمێكی جوانی كوردانه بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له شاری ئاكرێ ڕێكده‌خرێت و به‌گوێره‌ی ژماره‌ی سه‌ری ساڵی كوردی، ژماره‌یه‌ك گه‌نج و لاوی كوردستان به مه‌شخه‌ڵكی ئاگره‌وه به ڕێڕه‌وێكی جوان له‌ئاكرێ به‌ره‌و چیا ڕێڕه‌و ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش وایكردووه یادی نه‌ورۆز له شاری )ئاكرێ( سیمایه‌كی جوان و جیاوازی كوردانه به‌م ڕۆژه ببه‌خشێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ڕاكێشانی سه‌رنجی هاووڵاتیانی بیانی و به‌رپرسان و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان و چالاكی جۆراوجۆری تیادا ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه بۆ ڕووداوه مێژووییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بینین ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه هه‌ر له‌كۆنه‌وه له بادینان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت چالاكی جۆراوجۆریان كردووه و ڤیستیڤاڵیان ڕێكخستووه، له‌م چالاكییانه‌شدا خۆشی ده‌ربڕین و خوێندنه‌وه‌ی شیعر (هۆنراوه) بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌بووه و چین توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ش به‌شدارییان له‌م رێوره‌سمه‌دا كردووه، هه‌ر له میرانی میرنشینی بادینان و خه‌ڵكانی تر له چین و توێژه‌كانی كوردستان تیایدا به‌شدارییان كردووه.
گه‌ریده‌ی توركی عوسمانی، ئه‌ولیا چه‌له‌بى، كاتێك سه‌ردانى شارى ئامێدى ده‌كات، له ڕۆژى نه‌ورۆز ده‌بێت و ئاماژه به هه‌بوونى ڤیستیڤاڵێك به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ده‌كات، كه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئاماژه به هۆنراوه و شاعیرێكى ناوچه‌كه ده‌كات و له‌باره‌ى چۆنییه‌تى شیعره‌كانى ئه‌وكاتی و هه‌بوونی چالاكی خه‌ڵكی ئامێدی بۆ ڕۆژی نه‌ورۆز ده‌ڵێت "چه‌ندین هۆنراوه و قه‌سیده‌ى جوانی كوردی دوو به‌یت و سێ به‌یت و چوار به‌یت و پێنج به‌یت و شه‌ش به‌یت و حه‌وت به‌یت و هه‌شت به‌یتییان هه‌یه. بۆ ئه‌م هۆنراوانه له ڕۆژى نه‌ورۆزدا به ئاماده‌بوونى سوڵتان (میری بادینان) و زانایان و هه‌موو چین و توێژێكى ناوچه‌كه‌دا ئه‌م هۆنراوانه له‌لایه‌ن شاعیرانه‌وه ده‌خوێنرێنه‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به شاعیرێكى به ناوبانگى شاره‌كه ده‌كات و به‌ناوى (مه‌لا زاناى ڕه‌مه‌زان عه‌باسیان) ناوى ده‌بات و ده‌قى هۆنراوه‌كه‌ى بۆ ئیمه ده‌نووسیت و ده‌ڵێت:
ره‌ئیول ئه‌سه‌فى دیكه‌ن، والیه و حه‌یران و ئیشق
ده‌رسى ئه‌رستۆ دیده‌ن سه‌رخۆش و سه‌كرانى ئیشق
ئاقلى كولى نیف، مه‌كته‌بى ئاشقى دیمه‌ك
دێ ببیتن مضحكی (دلخۆشی) طف (مندال)و هه‌وه‌سخانى ئیشق
ده‌فعى حه‌راره‌ت دكه‌ت، مه‌ژى دلى ز‌مهه‌ریر
لایه‌زال گه‌رمیا ئاته‌شى سوزانى ئه‌شق
دی بصیرت عاله‌مى شه‌كه‌ر بارى دل
گه‌ر هه‌بێتن كافێكى، مانیعى توفانى ئیشق
من حه‌سه‌دى كوفرى بو، داغى لایه‌مانى لو
سه‌رگه‌روبى خاس ده‌چوم، دامێنى ڕاهیبانى ئیشق
دا‌غ نیهانى ماه لو، ئه‌شگره ضاهیر كرن
ئه‌مرى چراخان كرن، خوسره‌وى خوبانى ئیشق
كه ژ ضمیری خو، خوز كوته‌ر نه‌سیجى دكه‌ت
دیده ده‌بیت مه‌عده‌نى له‌على به‌ده‌هشانى ئیشق
ڤه‌ناچه‌ی بستان ئه‌گه‌ر، به‌نده‌ى نیقابى ڤه‌كه‌ت
لال دبیت بی گومان، مرگی گولستانى ئیشق
فا‌ش مه‌كه زارى خۆ، ئه‌ى ڕه‌مه‌زانى كوردكى
شه‌ممه نه‌سیمى ده‌بێت، طازه و عوریانى ئیشق (چه‌له‌بی، سیاحه‌تنامه، به‌رگی چوار، ١٦٥٥، ٣٨٠)
شایانی باسه له‌وكاتیدا كه‌سانی تریش هه‌بوون له گووتنی هۆنراوه‌ی كوردیدا ڕۆڵیان هه‌بووه له‌ناوچه‌كه‌دا، وه له‌م بواره‌دا ناوداربوون، به‌تایبه‌تی قازى محیه‌دین گۆرانی (٩٨٢ك/١٥٧٤ز كۆچى دوایی كردووه) له‌م بواره‌دا جێی په‌نجه‌ی دیاره و سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ هه‌بوون و گووتنی هۆنراوه‌ی ناوبراو ده‌كه‌ن (مصطفی، ٢٠٢٣، ١١٤).
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌ولیا چه‌له‌بی گه‌ریده‌یه‌كی عوسمانی بووه و ناوی ته‌واوی(ئەولیا كورى دەروێش موحەممەد زللى) بە ئەسل خەلكى شارى كوتاهیەیە، لە ١٠ ى موحەرەمى سالى ١٠٢٠ك / ١٦١١ز لە خانوە وەقفەكانى (ساغجلەر) لە ئون قابى لە ئه‌سته‌نبۆل لەدایكبوە. لەبارەى لەدایكبونیەوە لە به‌رگی یەكەمى كتێبەكەى ( سیاحەتنامە )دا هەمان ئاماژە بە ڕێكه‌وتى لەدایكبونى خۆى دەكات و دەڵێت لە مزگەوتى ( یەنى جامع ) هاتۆتە دونیاوە. سەبارەت بە كات و شوێنى لەدایكبونى بۆچونى جیاواز هەیە لەنێوان نوسه‌راندا، هەندێكیان دەڵێن ئەولیا لەتەمەنى ٧١ ساڵىدا و لەسالى ١٦٨٢ لە ئه‌ستانبۆل كۆچى دوایى كردوە، هەندیكیتر دەڵێن لەو كاتەى لە میسر دەگەڕێتەوە لە سالى 1682 كۆچى دوایى كردوە، هەندێكیتر دەڵێن لە ساڵى 1684 كۆچى دوایى كردوە و بەشدارى ئەو گەمارۆیەى دەولەتى عوسمانى كردوە كە بۆسەر شارى ڤیەنناى پايتەختى نەمسا ئەنجامدراوە.
سەبارەت بە شەجەره‌ى بنەمالەكەشى خۆى ده‌گەڕێنێتەوە بۆنەوەى پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) هەروەها خۆى ده‌گه‌ڕێنێتەوە بۆ نەوەى (ئەحمەد یەسەوى)، هەروەكو لە بەرگى شەشەمى كتێبەكەیدا زنجیرەیەك لەناوى باوك و باپیرانى دەمێرێت و دەلێت "دەروێش زللى كورى قەرە ئەحمەد كورى دەمیرجى زادە قەرە مستەفا كورى یاوز كورى ئەجە یەعقوب كورى ئەلهوەردى ئاغاى كورى محمد كریمانى كورى مامۆستا ئەحمەد یەسەوى كورى محمد حەنەفى تا ئیمام زەین العابدین كوڕى ئیمام حوسەین كوڕى ئیمام عەلى و فاتیمەى زەهرا كچى پێغەمبەر (درودی خوای لەسەربێت) "، ئەولیا لەباوكیەوە دەروێش محمد زللى سەرۆكى زێڕينگرانى سەراى عوسمانى و دایكیشى ناوى ئەبازەیە كە كەس و كارى ئەویش لەناو سەراى عوسمانى و دەولەتدا كاربەدەست بوون (ئه‌حمه‌د، ٢٠١٩، ٥٥).
.jpeg)
لیستی سه‌رچاوه‌كان:
ده‌ستنووس
- ئه‌ولیا چه‌له‌بی، سیاحه‌تنامه‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بی، به‌رگی چواره‌م، 1655.
- پەرتوک: بژار عوسمان ئه‌حمه‌د، كوردستان له سیاحه‌تنامه‌ی ئه‌ولیا چه‌له‌بیدا، به‌شی یه‌كه‌م: باشووری كوردستان، 2019.
ماسته‌رنارمه
- نازدار مصطفی جلیل، دور العلما‌ء الكرد في الدولة العثمانية في القرنين السادس العشر و السابع العشر، 2013، مطبعة حاج هاشم، أربيل.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment