بۆڕی نەوتی کوردستان-تورکیا وەك جێگرەوەیەك بۆ بۆڕی نەوتی کەرکووک-جەیهان
نوچە نێت: تایبەت
ئامادەکردنی: دنیا ئەحمەد - ژیوار سلێمان سەلکە
داخستنی گەرووی هورمز عێراقی ناچار کرد دوای دوانزە ساڵ لە داخستنی بۆڕی كەركووك -توركیا، دووبارە هانا بۆ هەرێمی کوردستان بهێنێت و ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ بکات بۆ هەناردەکردنی نەوتی كەركووك، لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕی هەناردەکردن بەرز دەبێتەوە بۆ (300) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، دوای ئەو هەنگاوە وەزیری وزەی تورکیا ئاشکرای دەکات، "چەندین جارە داوامان لە عێراق کردووە بۆ چاکردنەوەی بۆڕی كەركووك- جەیهان و درێژکردنەوە بۆ بەسرە و لەو رێگەشەوە بتوانرێت نەوتی سوریاش بەم بۆریەدا هەناردە بکرێت."
ئێران گەمارۆ دەخاتە سەر تورکیا
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی وەستاندنی گازی سروشتی ئێران بۆ تورکیا ئەلپارسلان بەیراکتار وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا ئەو هەواڵە ڕەتدەکاتەوە و لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ دەڵێت، "هێرشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، دروستبوونی قەیرانی وزە لە گەرووی هورمز هیچ گرفتێکی بۆ سەر ئاسایشی وزە بۆ تورکیا دروست نەکردووە، چونکە (%10) تورکیا پشت بە هەناردەکاردنی وزە لە گەرووی هورمز دەبەستێت. ئەو هەواڵانە دوورە لەڕاستی، لە ئێستادا (%71) کۆگاکانمان پڕن لە گازی سروشتی لە ئەگەری دروستبوونی هەر قەیرانێکی کەمی سووتەمەنی دەتوانین پێداویستی ناوخۆ پڕبکەینەوە."
هاوکات هەواڵی وەستاندنی گازی سروشتی ئێران بۆ تورکیا دوای ئەوە هات، ڕۆژنامەی بلومبێرگ رایگەیاند، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوی وزە و کارەبای ئێران، تاران بە فەرمی گازی سروشتی بۆ تورکیا وەستاندووە.
درێژکردنەوەی بۆڕی نەوتی كەركووك- جەیهان بۆ بەسڕە
وەزیری وزەی تورکیا تیشکی خستەسەر هێلی بۆڕی كوردستان - توركیا و گووتی، "تورکیا لەتوانایدایە لە ڕێگەی بۆڕی کورکوک- جەیهان لە ڕۆژێکدا ملیۆنێک و (500) بەرمیل نەوت بگوازێتەوە. لە درێژەی قسەکانیشیدا نیگەرانیەکانی خۆی لە داخستنی ئەو بۆریە ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەو بۆریە نزیکەی (12) ساڵە داخراوە و ئێمە چەند جار داوای کردنەوەی ئەو بۆڕییەمان کردووە کە بەهۆی هاتنی داعش بۆ ئەو ناوچانە پەکیکەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا بەرپرسانی عێراق بەدەم داواکارییەکەمان نەهاتوون. دەشڵێت، "ئێمە وەکو دوو دراوسێی برا لەم جوگرافیەدا بەیەکەوە دەژین، پێویستە کێشەکانمان بەڕێگەی دۆستانە چارەسەر بکەین، پێشنیاری ئێمە بۆ ئەوان ئەوەبوو، بۆڕی هەناردەکردنی وزەی عێراق و تورکیا بەهۆی داعش و کێشەکانی کەنداو زیانی بەرکەوتبوو، پێمان گەیاندوون کێشەی وەستانی هەناردەکردنی نەوت لەبنەڕەتدا چارەسەربکەین، ئەم بۆریانەی كەركووك تاوەکو بەسرا درێژبکەینەوە لەو رێگەشەوە بتوانرێت نەوتی سوریاش بەم بۆریەدا هەناردە بکرێت ئەوکات دەتوانین لە ڕۆژێکدا یەک میلۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیا بگوازینەوە."
بایراکتار لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕوونی چەند ساڵە بە دەسەڵاتدارانی عێراقمان گەیاندووە وەرن درێژکردنەوەی بۆڕی كەركووك- جەیهان فراوانتر بکەین بەدڵنیاییەوە ئەم هەنگاوە سوودی بۆ عێراق و تورکیا و بازاری نەوتی جیهان دەبێت، هیواخوازم ئەو پێشهاتە نوێیەی بەهۆی ئەو جەنگەی دروست بووە، ببێتە پێداچوونەوەیەک بۆ بڕیارەکانمان و قۆناغێکی نوێ لە هەناردەکردنی وزە لەنێوان عێراق و تورکیا، بتوانین ئەم پرۆژانەی پێشنیارمان کردووە جێبەجێی بکەین.
لە شیکاریی ووتەکانی بایراکتاردا کە داوای درێژکردنەوەی بۆڕیی جەیهان -كەركووك بۆ بەسڕە دەکەن ئەوە دەردەکەوێت، تورکیا دەیەوێت ئاڕاستەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە باشوورەوە بگۆڕێت بۆ باکوور، بەمەش پشت بەستنی عێراق بە گەرووی هورمز کەم دەبێتەوە، لە هەمان کاتیشدا نەوتی سووریا ببێت بە بەشێک لە هەمان بۆڕیدا لەبەر ئەوەی ئامانجی تورکیا ئەوەیە جەیهان بکات بە ناوەندێکی هەناردەی وزەی جیهانی هەوڵ دەدات نەوتی دراوسێکانی بە یەکتر ببەستێتەوە لە هەر دەرفەتێک بێت بگاتە جەیهان.
تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی بۆڕی جەیهان هەناردەکردنی نەوت بۆ جیهان فراوانتر بکات
وەزیری وزەی تورکیا ڕاشیگەیاند، لەرێگەی بۆڕی جەیهانەوە چەند پرۆژەیەکی گرینگیان لەداهاتوو هەیە، پێشیوایە بۆڕی جەیهان سەنتەرە لە جیهان و دەیانەوێت لەو ڕێگەیەوە ناوەندێکی هەڵگرتنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان فروانتر بکەن و گوتیشی، "بەدڵنیاییەوە تورکیا لەداهاتوو دەیەوێت بۆڕی جەیهان بگۆرێت بۆ ناوەندێکی نەوتی جیهانی، چونکە ئێمە دڵنیاین ئەو بۆڕییە لەتوانای دایە یەک میلۆن و (500) هەزار بەرمیل نەوت پێیادا بڕوات بۆ (ITP) هێلی یەکگرتووی نەوت بەبێ ئەوەی پێویستی بە وەبەرهێنانێک هەبێت و دەتوانین بارزگانی نەوت بە جیهانەوە بکەین لەگەڵ ئەو وڵاتە هاوبەشانەی کە لەرێگەی ئەو بۆریانەوە هاوبەشمانن."
بۆڕیی نەوتی کوردستان-تورکیا جێگرەوەیەک بۆ بۆڕیی جەیهان-تورکیا لە کاتێکی هەستیاردا
لەگەڵ پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی جەنگ و داخرانی گەرووی هورمز، بۆریی نەوتی کوردستان-تورکیا کە نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و هەناردەی بەندەری جەیهان دەکات، هەروەها ئەم بۆڕییە توانای هەناردەکردنی (900) هەزار بەرمیلی نەوتی هەیە لە ڕۆژێکدا بوو بە جێگرەوەی بۆڕیی كەركووك-جەیهان بۆ عێراق، دوای گەیشتنە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان نەوتی كەركووك لە ڕێگەی بۆڕیی کوردستان-تورکیا لە (18)ـی ئادار هەناردەی بەندەرەی جەیهان کرا، لە قۆناغی یەکەمدا بڕی )160) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کرا.
عامر خەلیل بەڕێوەبری کۆمپانیای نەوتی باکوور لە بەرواری (2026-3-25)، ئەوەی ئاشکرا کرد، لە کۆی حەوت ڕۆژی هەناردەکردنی نەوتی كەركووك ڕۆژانە بڕی (200)هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و لە دوای حەوتەم ڕۆژی هەناردە بڕەکەی بۆ (250) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرزدەکرێتەوە، هەروەها لە ئایندەیەکی زۆر نزیکشیدا پلان هەیە ئەم بڕە بگاتە (300) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
تێپەڕبوونی نەوتی كەركووك بە بۆڕیی کوردستان-تورکیا لە کاتێکدایە کە بۆڕیی كەركووك-جەیهان ماوەی زیاتر لە یەک دەیەیە لە کار کەوتووە، هەرجەندە لە سەروبەندی گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان بەغدا و کوردستان و دانانی پێش مەرجەکانی کوردستان بۆ رێککەوتن بۆ هەناردەی نەوتی كەركووك، حەیان عەبدلغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا، کە بۆڕیی كەركووك-جەیهان لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە تەنها (100) کیلۆمەتری ماوە و لە اموەی هەفتەیەک ئامادە دەبێت. بەڵام چاکردنەوەی بۆرییەکی (12)ساڵ لە کار کەوتوو کە لە بەشی باکورەوە لە چەندین لاوە تەقێندرابێتەوە بێگومان پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە، لەگەل ئەوەشدا گووتەکانی بایراکتار ئەوە پشت رادەست دەکەنەوە کە ئاماژە بەوەدەکەن چەندین جار داوای ئەوەمان کردووە کە ئەم بۆڕییە چاکبکرێتەوە بەڵام بەپرسانی عێراق بەدەم داواکەمانەوە نەهاتوون.
هەموو ئەمانەی سەرەوە هۆکارێکن کە بۆریی نەوتی کوردستان-تورکیا ئەو بۆڕییەی کە عێراق دژی دامەزراندن و کردنەوەی بوو لە کاتێکی زۆر هەستیاردا بوو بە فریاد ڕەسی عێراق بۆ کەمکردنەوەی لێکەوتە ئابوورییەکانی جەنگی نێوان ئێران-ئەمریکا و ئیسرائیل.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment