سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: پرۆسەی ئاشتی دەرفەت و هەنگاوێکی مێژوویییە دەبێت لەدەست نەدرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ هەینی (21/ئاداری/2025) بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز دەیان هەزارنهاونیشتیمانی لە ئامەد بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کرد. دڵشاهد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە.
لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دا هاتووە، "جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵ لە کاتێکدایە کە زەمینە و هیوایەک بۆ ئاشتی و ئارامی دروست بووە."
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
خوشک و برایانی بەڕێز
جهماوهری خۆشەویستی ئامەد،
بهشدارانی ئازیزی ئاهەنگی نەورۆز،
ئێوارەتان باش..
لە دڵ و دەروونەوە جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێتان لێ پیرۆز دەکەم. نەورۆز، ئەم جەژنە مێژووییە کە نیشانەی ژیانەوە، نوێبوونەوە، هیوا و ئومێدە، کولتوورێکی هاوبەشمانە کە بە درێژاییی هەزاران ساڵ، کورد و گەلانی ئەم ناوچەیە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. هیوادارم نەورۆزی ئەم ساڵ ببێتە نەورۆزی خێر و خۆشی و سەرکەوتن بۆ هەمووتان.
جەژنی نەورۆزی ئەم ساڵ لە کاتێکدایە کە زەمینە و هیوایەک بۆ ئاشتی و ئارامی دروست بووە. بۆ ئەم مەبەستە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا، بەتایبەتی بەڕێز سەرۆککۆمار ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و هەموو هێز و لایەنەکان کە ڕهنج بۆ ئاشتی دهکێشن، هەروەها هەوڵەکانی بەڕێز ئۆجەلان و هەر کەسێک کە پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی دەکات، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە هەڵدەسەنگێنم.
پرۆسەی ئاشتی دەرفەت و هەنگاوێکی مێژوویییە، دەبێت لەدەست نەدرێت و هەموو کەسێک بۆ سەرخستنی ئاشتی بە دڵ و گیان کار بکات. گەلی کورد بە ئاشتی و پەرەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان، دەتوانێت باشتر و زیاتر دەنگی خۆی بگەیەنێت و مافەکانی خۆی بەدەست بهێنێت. ئاشتی دەتوانێت نێوان گەل و میللەتان خۆش بکات، وڵاتان ئاوەدان بکاتەوە و بۆ هەموو کەسێک ئارامی بهێنێت.
ئێمە دیسان لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە پشتگیریی خۆمان بۆ ئاشتی و سەرخستنی ئەم پرۆسەیە دهردهبڕین. بۆ سهرکهوتنی ئاشتی، هەرچی بکەوێتە سەر شانمان و چیمان لێ داوا بکرێت، ئامادەین. سەرکەوتنی ئاشتی، سەرکەوتنی هەموومانە.
لەم ڕۆژ و جەژنە پیرۆزەدا، دیسان لە دڵ و دەروونەوە سڵاو لە هەمووتان دەکەم، جەژن و سەری ساڵتان پیرۆز و بە خێر بێت. هیوادارم نەورۆزی ئەم ساڵ ببێتە نەورۆزی ئاشتی و ئارامی. هیوای جەژن و ئاهەنگێکی خۆش و شاد بۆ هەمووتان دەخوازم. هەر ههبن.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21ـی ئاداری 2025.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment