سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان: هیوادارم هه‌موومان پێكه‌وه یه‌كڕیز و ته‌با بین کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان دەڵێت، "هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو، بۆ هه‌مووان له‌ دۆخ و ڕۆژگار و ژیان و گوزه‌رانێكى باشتردا بێنه‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق‌، یه‌كڕیز و ته‌با، بتوانین باشتر خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان بكه‌ین."

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (29/ئادار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات و ڕایدەگەیێنێت، " ه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، بۆنه‌ و ده‌رفه‌تێكه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌ندیمان به‌ مانا و به‌ها و په‌یامه‌ باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه‌، لێبورده‌یى، ئاشته‌وایى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستییه‌وه‌ نوێ بكه‌ینه‌وه."

 

دەقی پەیامی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان:

هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، هه‌روه‌ها له‌ عێراق و جیهان، به‌تایبه‌تیش له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان پیرۆز بێت. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌كى ئارام و ئاسووده‌ و پڕ له‌ كامه‌رانى به‌سه‌ر به‌رن و به‌ خێر و خۆشى بۆ هه‌موو لایه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، بۆنه‌ و ده‌رفه‌تێكه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موومان پابه‌ندیمان به‌ مانا و به‌ها و په‌یامه‌ باڵاكانى له پێكهاتنه‌وه‌، لێبورده‌یى، ئاشته‌وایى، لێكخۆشبوون و مرۆڤدۆستییه‌وه‌ نوێ بكه‌ینه‌وه‌، به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانماندا بچینه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێز و خۆشه‌ویستى، دۆستایه‌تى و هاریكارى، دایانبڕێژینه‌وه‌.

هیوادارم جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوو، بۆ هه‌مووان له‌ دۆخ و ڕۆژگار و ژیان و گوزه‌رانێكى باشتردا بێنه‌وه‌ و هه‌موومان پێكه‌وه له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق‌، یه‌كڕیز و ته‌با، بتوانین باشتر خزمه‌تى گه‌ل و نیشتمان بكه‌ین.

جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

٢٠٢٥/٣/٢٩

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین