سەرۆك بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب دەكات
نوچە نێت
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە (10/ نیسان/ 2025) لە سەلاحەددین پێشوازى لە ژمارەیەکى کەسایەتى رۆشنبیرى عەرەب کرد، لەو دیدارەدا شاندی میوان ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان كرد لە پێشخستنی كولتووری دیالۆگ و پێكەوەژیانی سیاسی و فەرهەنگی لە هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها بەردەوامیی پێشانگەی ساڵانەی كتێب لە هەولێر و هەوڵەكانی بەڕێز فەخری كەریم و دەزگەی ئەلمەدایان لە كردنەوەی پێشانگەی كتێبیان بەرز نرخاند و ئاماژەشیان بەوەدا پێشانگەی كتێب و چالاكیی هاوشێوەی فەرهەنگی فاكتەری بەهێزن بۆ پێشخستنی كۆمەڵگە و پەیوەندیی نێوان شارستانیەتەكان و دەوڵەمەندكردنی زمان و ئەدەبی گەلانی ناوچەكە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و لە گوتەیەكدا ڕۆشنایی خستەسەر ڕۆڵی زانایان و ئەدیبانی گەورەی كورد لە خزمەتكردنی فەرهەنگ و ئەدەبی كوردی و گەلانی ناوچەكە و فەرهەنگ و ڕۆشنبیریی وەك بنەمایەكی گرنگ بۆ لێكتێگەیشتنی نێوان نەتەوە و گەلانی ناوچەكە وەسف كرد.
هەروەها لە بەشێکى دیکەى دیدارەکەدا كورتەیەكی لە مێژووی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و ئەو نەهامەتیانەی بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ئەندامانی شاندی میوان پەیوەست بە دۆزی كورد و بارودۆخی سیاسی و گۆڕانكاری و ئەگەر و پێشهاتە تازەكانی سووریا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆمەڵێك پرسیار و ڕا و بۆچوونیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی پرسیار و تێبینیەكانی دایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment