سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له نوورى مالیكى ده‌كات
نوچە نێت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا بۆ نووری مالیكی دەشڵێت، دڵنیام ئه‌زموون و شارەزاییتان "بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنه‌ماكانی سیستەمی دیموکراسی."
دەقی پەیامەكەی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ نوورى مالیكى:
بەبۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوه‌یان، به ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی نۆزدەیەمیدا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له براى به‌ڕێزم نوورى ئه‌لمالكى ده‌كه‌م، هیوای سەرکەوتن بۆ خۆیان و حزبى ده‌عوه دەخوازم.
نوێکردنەوەی متمانە بە بەڕێزیان، ڕەنگدانەوەی ئەو خزمه‌ت و ڕۆڵە سیاسییە دیارەیە کە بینیویانه و مایه‌ى ڕێز و پێزانینه. دڵنیام ئه‌زموون و شارەزاییى به‌ڕێزیان بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی دیالۆگی نیشتمانی و پتەوکردنی بنه‌ماكانی سیستەمی دیموکراسی و هاوبەشی و لێکگەیشتن لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2025/4/12
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment