سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: هێزى ئاشتى له هێزى هه‌موو شه‌ڕه‌كان گه‌وره‌تره
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمەریكی -سلێمانی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتارێكی پێشکە شکرد و ڕایگەیاند، "هەرێمی کوردستان باوەڕی بە گرنگیی هاریکاری و کاری هاوبەشی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانە."
دەقی گوتارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیداری سلێمانی:
به‌ڕێز جه‌نابى محه‌ممه‌د شیاع سوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ؛ ئاماده‌بووانى به‌ڕێز، میوانانى ئازیز له هه‌ر كوێوه هاتوون، به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان زۆر به‌خێر بێن.
زۆر خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ پێكه‌وه لە شاری خۆشه‌ویست و دێرینی سلێمانى، بەشداری لەم كۆڕبه‌نده‌دا ده‌كه‌ین. سلێمانی هەمیشە چرای رووناکیی بیر و کو‌لتوور و فرەیی سیاسەت و قەڵایەکی به‌رزى نیشتمانپەروەری بووه. كۆڕبه‌ندى سلێمانی، بووەتە مینبەرێکی گرنگ بۆ گفتوگۆ و گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی پرسە هەرێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ده‌ستخۆشى له براى به‌ڕێزم جه‌نابى د. به‌رهه‌م ساڵح و هەموو رێكخه‌رانى ئه‌م كۆڕبه‌نده و زانكۆى ئه‌مریكى له عێراق ـ سلێمانى ده‌كه‌م. دڵنیام كۆڕبه‌نده‌كه‌تان لە دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆ لەسەر پرسه‌كان و داڕشتنی بیرۆکەی داهێنەرانە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵنگارییه‌كان، ده‌ره‌نجامى باشى ده‌بێت.
ئامادەبووانى به‌ڕێز،
ئەمڕۆ ئه‌م كۆڕبه‌نده له كاتێكدایه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریى گه‌وره‌ى جیۆپۆلەتیکی، جیهانى گرتووه‌ته‌وه کە سرووشتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ده‌گۆڕێت و لەوانەیە گۆڕانکاری لە هەندێک هاوسەنگیی هەرێمی و جیهانیدا دروست بکات. شه‌ڕ و ململانێكان لە شوێنه‌كانى وه‌كو ئۆکراینا و غەززە و فراوانبوونى کێبڕکێى ئابووریی زلهێزه‌كان، هەموویان کاریگەرییان لەسەر ناوچەی ئێمەش دەبێت.
لە هەمان کاتدا ئێستا جیهان رووبەڕووی ئاڵنگاریى هاوبه‌ش دەبێتەوە، بەتایبەتی لە بواری گۆڕانی ئاووهه‌وادا كه مه‌ترسیى له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراک، کۆچ، تیرۆر و چه‌ندین مه‌ترسیى دیكه دروست دەکات و هه‌ڕه‌شه له ئێستا و داهاتووى جیهان و مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن. ئەو کاریگەرییە لە زۆر شوێنی عێراق بە روونی لێمانەوە دیاره و هەزاران کەس لەبەر نەمانی ئاو، ناچار بوون شوێنی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن.
ئێمە لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بە گرنگیی هاریكارى و کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگارییانه. پێمان وایە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت بەرپرسیاریه‌تیی هاوبه‌شى خۆی بەرامبەر بە پرسە جیهانییەکان بگرێتە ئەستۆ، کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، گرنگن.
له‌نێو هه‌موو ئه‌م ئاڵنگارییانه‌دا، مایه‌ى خۆشحاڵییه كه له ناوچه‌كه‌دا پەرەسەندنی ئەرێنییش دەبینین لەپێناو به‌دیهێنانى ئاشتیدا. ئه‌وه‌ى ئه‌م ماوه‌یه له توركیا بۆ ئاشتى هاتووه‌ته ئاراوه، پرۆسه و ده‌رفه‌تێكى مێژوویییه، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پێشوازی و پشتیوانیى خۆمان بۆ سه‌رخستنى، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌مه دەرفەتێکه بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا و کردنەوەی لاپەڕەیەکی نوێی هاوکاریی بنیادنەرانه‌یه كه سوودى بۆ هه‌موو ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئاشتی، هێزە و ئاشتیخوازی رێبازی کەسانی خاوەن باوەڕ و بەهێزە. لە ئاشتیدا هیچ کەس و لایەنێک تێکناشکێت، هەموویان سەردەکەون و وڵاتانی ناوچەکە گەشە دەکەن. هێزى ئاشتى، له هێزى هه‌موو شه‌ڕه‌كان گه‌وره‌تره.
كورد و گه‌لى كوردستان به‌گشتى، ئاشتیخوازن. هەر کاتێک و له هه‌ر كوێ ترووسكاییه‌ك بۆ ئاشتى هه‌بووبێت، گەلی کوردستان هه‌میشه به ئومێده‌وه، به‌پیریه‌وه چووه. دەبێت هەموو کەس و رێکخراوێکی سیاسیی کوردستان، باوەڕی بەو رێباز و ویستەی گەلی کوردستان هەبێت.
جێگەی دڵخۆشییە کە هەموو پارت و لایەنە کوردستانییەکان کۆکن لەسەر داواکاریی ئاشتییانەی چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا، بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی باشیان هه‌ڵناوه بە یەکخستنی داواکارییەکانیان. هیوادارین لەگەڵ حکومەتی سووریا، بتوانن سووریایەکی دیموکرات و دابینکەری مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان دابمەزرێنن کە ببێتە سەرچاوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە. پێویسته حكومه‌تى سووریا ره‌نگدانه‌وه‌ى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵاته‌كه بێت به‌بێ جیاوازى و هاوبه‌شى و مافى هه‌مووان تیایدا پارێزراو بن.
به‌ڕێزان،
هەرێمی کوردستان هه‌میشه سەلماندوویەتی کە فاکتەری ئارامى و سەقامگیرییە و ده‌توانێت رۆڵێکی ئەرێنی و گرنگ لە بەهێزکردنی ئاسایش و ئاشتیی ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت. لێره‌وه پابەندیى هه‌رێمى كوردستان بە بەردەوامیی ئەم رۆڵە، لەڕێگەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەسەر بنەمای رێز له‌یه‌کگرتن و بەرژەوەندیی هاوبەش، دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
بڕواى ته‌واومان به یه‌كتر ته‌واوكردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه پێكه‌وه هه‌یه بۆ سه‌قامگیرى و په‌ره‌پێدانى به‌رده‌وام له هه‌موو بواره‌كاندا. هاوكارى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بۆ هێنانه‌دیى ئاشتى، له‌ڕێگه‌ى دیپلۆماسى و گفتوگۆوه، ده‌رفه‌تى گه‌وره له‌به‌رده‌م گه‌لان و وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر ده‌كاته‌وه. گەشەکردنی هەرێمی کوردستان وەکو بەشێکی عێراق پەیوەستە بە سەقامگیریی عێراقەوە، پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانیش هێزێکی گەورەیە بۆ عێراق.
زیاتر له 100 ساڵى رابردوو زۆر به روونى سه‌لماندى كه پشتگوێخستن و نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانى كورد و گه‌لى كوردستان، جگه له شه‌ڕ و ئاشووب، له ماڵوێرانى و نه‌هامه‌تى و دواكه‌وتوویى بۆ ناوچه‌كه و گه‌لانى ناوچەکە، هیچ ئه‌نجامێكى دیكه‌ى نه‌بووه و نابێت.
رابردوو، وانه و په‌ندێكى مێژوویى به نرخێكى گران پێشكێش كردین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: هه‌وڵى بێهووده‌ى سڕینه‌وه‌ى میلـله‌تێكى ده‌یان ملیۆنى له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كه له نیشتمان و له‌سه‌ر خاكى ره‌سه‌نى خۆى ده‌ژی، هه‌رگیز ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ ناوچه‌كه ناهێنێت، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، هه‌میشه ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م چاره‌نووس و جۆره‌ها ئه‌گه‌رى ترسناكدا ده‌هێڵێته‌وه.
بۆیه دواى ئه‌و هه‌موو رابردووه تاڵه، پێمان وایه ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه ئاوڕێكى جددى له‌م پرسه بدرێته‌وه. هه‌موومان له‌م ناوچه‌یه به گیانى پێكه‌وه‌یى، ته‌بایى، یه‌كترقبووڵكردن، هاریكاریى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و ئاره‌زوومه‌ندانه، ده‌ستى دۆستایه‌تى بخه‌ینه ده‌ستى یه‌كتر و ئاشتییه‌كى هه‌میشه‌یى به‌دى بهێنین. ئاشتییه‌ك، داهاتوویه‌كى رووناك بۆ نه‌وه‌كانى ئێستا و داهاتووى هه‌موو میلـله‌تانى ناوچه‌كه، مسۆگه‌ر بكات. داهاتوویه‌ك تیایدا ئه‌م ناوچه‌یه ببێته ناوه‌ندێكى گرنگى جیهان و مرۆڤایه‌تى.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كورد و نه‌ته‌وه‌كانى دیکە پێكه‌وه ده‌ژین، كه په‌یوه‌ندیى مێژوویى و دێرینى هه‌زاران ساڵه‌یان پێكه‌وه هه‌یه، ده‌رفه‌ت له‌باره و بارودۆخ گونجاوه بۆئه‌وه‌ى له هه‌ر وڵاتێك به‌پێى دۆخ و سرووشت و تایبه‌تمه‌ندیى خۆى، له چوارچێوه‌ى سنوورى ئه‌و وڵاتانه‌دا، به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن و ئاشتییانه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و ئاسووده‌یى و سه‌قامگیریى هه‌میشه‌یى به‌دى بێن، تاكو هه‌مووان پێكه‌وه ڕوو له داهاتوویه‌كى دڵنیا و بێ ترس، بكه‌ن.
کورد یەکێکە لە نەتەوە ره‌سه‌ن و گەورەکانی ناوچەکە. بە ئاشتی، رۆڵی کورد له پێشکەوتنی ناوچەکەدا زۆر بەهێز دەبێت، هەروەها وڵاتانی ناوچەکە دەبنە خاوەن هێزێکی زۆر زیاتر.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
لێره، له هه‌رێمى كوردستان، سەبارەت بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، پابەندیی جێگیریمان بە دەستووری عێراقه‌وه دووپات دەکەینەوە وەکو چوارچێوەیەک کە ئەم پەیوەندییە رێکدەخات. ئێمە پێمان وایە دەستوور بە پرەنسیپەکانی فیدراڵی و فرەیی و هاوبه‌شى، گه‌رەنتیی راسته‌قینه‌یه بۆ مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق به‌بێ جیاوازى.
به سوپاس و پێزانینه‌وه بۆ هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكوه‌زیران به‌ڕێز محه‌ممه‌د شیاع سوودانى، ماوەی رابردوو پێشکەوتنی بەرچاو لە چارەسەرکردنی پرسه‌كانى نێوان هەولێر و بەغدا بینرا. ڕوانگەی بەڕێز سوودانى لە بەهێزکردنی هاوبەشییەکان و کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان، ڕوانگەیەکی ڕاسته بۆ چارەسەری. لێرەدا جەخت له‌سەر خێرا جێبەجێکردنی یاسای گێڕانەوەی موڵکداری و چالاکترکردنەوەی لیژنەی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق، ده‌كه‌مه‌وه.
ئێمه بەردەوام دەبین لە گفتوگۆی بنیادنەر لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەری هەمیشەیی بۆ هه‌موو کێشه‌كان بە شێوەیەك کە خزمەت بە بەرژەوەندیی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییه‌وه بكات و ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر و مسۆگه‌ر بكات.
كوردستانییانى خۆشه‌ویست،
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
له دۆخ و ئاڵنگارییه‌كانى ئێستاى ناوچه‌كه‌دا، پێویسته پەرلەمانی کوردستان کارا بێت، بۆ ئەوەش ئه‌ركى هه‌ره له پێشى پارتى و یه‌كێتى و لایه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه كه په‌له بكه‌ن و چى زووتره كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێك بهێنن. حكوومه‌تێك وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتییان بێت و بتوانێت وه‌ك پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهات و ئاڵنگارییه‌كاندا بكات.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌مه‌وێ جارێكى دیكه، به گه‌رمى پیرۆزبایى له خه‌ڵكى خۆشه‌ویستى هه‌ڵه‌بجه بكه‌م بۆ به‌پارێزگابوونى شاره‌كه‌یان. دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌موومان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێكى دیكه بۆ خزمه‌تكردنى زیاترى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكى ناوچه‌كه.
هیواى ڕۆژێكى خۆش و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.
زۆر سوپاس..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment