سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەساڵیادی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوەیەتی پەیامێكی بڵاوكردەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، "ئه‌مڕۆ له یادى (38) ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌و تاوانكارییه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو داده‌نەوێنین. به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین."
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
ئه‌مڕۆ له یادى (38) ساڵه‌ى كیمیابارانكردنى بالیسان و شێخ وه‌سانان و دۆڵى خۆشناوه‌تیدا، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى ئه‌و تاوانكارییه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو داده‌نەوێنین. به ڕێز و شكۆدارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه و سڵاو و ڕێز بۆ خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین.
تاوانى كیمیابارانكردنى ئه‌و ناوچه‌یه و خه‌ڵكه دڵسۆز و تێكۆشهرهكهى، به‌رده‌وامیى زنجیره‌یه‌ك تاوانى دیكه بوو ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل و خاك و سروشتى كوردستان. مه‌به‌ست لێى شكاندنى ئیراده‌ى ئازادیى گه‌لى كوردستان و خه‌ڵكى نیشتمانپه‌روه‌رى ئه‌و ناوچه‌یه بوو كه هه‌میشه مهكۆیهكى گرنگى خه‌بات و تێكۆشان و مه‌ڵبه‌ندى پێشمه‌رگایه‌تى بووه.
ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خوێن و خه‌بات و قوربانیدانى خه‌ڵكى كۆڵنه‌ده‌رى كوردستانه. باشترین یاد و ڕێز و وه‌فا بۆ گیانى شه‌هیدان و مسۆگه‌ركردنى داهاتوویه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، یه‌كڕیزى و ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى و خزمه‌تكردنى زیاترى كوردستانه.
سڵاو له یادى شه‌هیدانى خۆشناوه‌تى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment