سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی: هەرێمی کوردستان وه‌ک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی ده‌مێنێته‌وه
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (19/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بۆنەی جەژنی قیامە لە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "به گه‌رمی و له دڵه‌وه لە هەموو هاووڵاتییانی مەسیحیمان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له ته‌واوی مه‌سیحییان له جیهان، پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت."
دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
هاتنه‌وه‌ی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێ بێت)، به گه‌رمی و له دڵه‌وه لە هەموو هاووڵاتییانی مەسیحیمان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق، هه‌روه‌ها له ته‌واوی مه‌سیحییان له جیهان، پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم جه‌ژن خێر و خۆشی و ئاشتی و ئاسووده‌یی بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
لەم جه‌ژنه پیرۆزه‌دا، هه‌مووان دڵنیا دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان وه‌ک هەمیشە بە نیشتمانی فرەڕەنگیی پێکهاتەکانی ده‌مێنێته‌وه و بەردەوام دەبێت لە پتەوکردنی بەهاکانی پێکەوەژیان، لێبوردەیی و ڕێزگرتن لە هەموو بیروباوەڕ و ناسنامەکان. با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بکه‌ینه ده‌رفه‌تێک بۆ نوێکردنه‌وه‌ی پەیمانی یەکڕیزی و تەبایی و بە گیانی بەرپرسیاریه‌تیی هاوبەش کار بکەین بۆ خزمه‌ت و ئاوەدانی و پێشکەوتنی وڵاته‌که‌مان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19/4/2025
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment