بافڵ تاڵەبانی: بەیەكڕیزی و یەكدەنگی نەبێت ناتوانین بەرگەی گۆڕانكارییەكان بگرین
نوچە نێت
ڕۆژی شەممە (19/نیسان/2025) بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی کوردسات نیوزی حیزبەكەی ڕایگەیاند، توانیمان پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێین، سەبارەت بە دۆخی ئێستای یەكێتی ئاماژەی بەوەكرد، كە یەكێتی لە قۆناغی ئێستادا هەمیشە بەرەو بەرزتر و بەرزتر هەنگاودەنێت.
بافڵ تاڵەبانی زیاتر ڕوونیكردەوە، یەكێتی لەساڵێك پێش ئێستا باشترە و ساڵێكی تریش لە ئێستا باشتر دەبێت، دەمێكە یەكێتی ئاوا یەكدەنگ نەبووە، خاوەن یەك هێزە، بەرنامەمان هەیە بۆ نوێكردنەوە و گەنجكردنی یەكێتی و كار بۆ باشتركردنی یەكێتی دەكەین لە هەڵبژاردندا.
تایبەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی، سەرۆکی یەکێتی گووتی، لەگەڵ كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك مەسرور بارزانی پەیوەندیم هەیە.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشكرای كرد، لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ كاك مەسرور، لێكتێگەیشتن هەبووە، چونكە هەردوولامان دركمان بە مەترسییەكان كردووە و ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریی گەورەدایە، ئێمە، هەردوولامان پێمانوایە كە بەیەكڕیزی و یەكدەنگی نەبێت، ناتوانین بەرگەی گۆڕانكارییەكان بگرین، ئێمە لەگەڵ پارتی لەسەر چەند پرەنسیپێكی حوكمڕانی نزیكبووینەتەوە، بەڵام نەگەیشتووینەتە ئەوەی كام وەزارەت بۆ كێ دەبێت و بۆ كێ نابێت، دەبێت ئێمە جارێ بناغەی حوكمڕانییەكە بەهێز بكەین، ئینجا بێینە سەر وەزارەتەكان، راستە ئێمە لەگەڵ پارتی دوو حزبی جیاوازین، بەڵام هەوڵدەدەین خاڵە ناكۆكەكان كەمبكەینەوە بۆ ئەوەی بگەینە رێككەوتن، زۆر بابەتمان باس كردووە بۆ باشكردنی ئەمنیەت و ئابووریی خەڵك و هێنانی وەربەرهێنەران و پڕۆژەكان بۆ كوردستان.
بافڵ تاڵەبانی وەك خۆی لە دیمانەكەدا باسی كرد، سەرۆكی یەكێتی بە ئەمەریكییەكانی گووتوە، ئێمە لەناوخۆی كوردستان ناكۆكیش بین، بەڵام گرنگ ئەوەیە لە دەرەوەی كوردستان و لە بەغدا یەكدەنگ و یەكڕیز بین.
هاوکات سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەی "هەژماری من" بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، كاك مەسرور تیمەكەی خۆی نارد و منیش تیمی خۆم نارد و دوای گفتوگۆی باش چەند خاڵێكمان دۆزییەوە و هەردوولا پێمان باش بوو بەجۆرێك خاڵە باشەكانی هەژماری من و تەوتین وەردەگرین و شتێك دروست دەكەین بۆ خزمەتی خەڵك.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment