وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بانگهێشتی سەرۆك بارزانی بۆ پاریس دەكات
نوچە نێت
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە (23/نیسان/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا سوپاسی سەرۆك بارزانیی كرد "بۆ پێشوازی و هەروەها وێڕای جەختكردنەوە لە پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا، سەرۆك بارزانیی وەك ئەندازیاری ئەو دۆستایەتییە وەسفكرد. لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی گەل و حكوومەتی فەڕەنسای كرد كە هەمیشە لە كاتی تەنگانەدا پشتیوانی گەلی كوردستان بوونە."
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوەكەدا دەلێت، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا "بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پێویستیی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكوومەتی هەرێم لە زووترین كات خرایە بەرباس و گفتوگۆ و، هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها بارودۆخی ناوچەكە و سووریا كرا."
هەروەها پەیوەست بە بارودۆخی سووریا و داهاتووی كورد لەو وڵاتە جەخت "لە سەرخستنی هەوڵەكان بۆ گفتوگۆ و نێوەندگیری و یەكڕیزی نێوان لایەنە كوردییەكانی سووریا كرایەوە و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا پێزانینی بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنی هەوڵەكان و لەیەكنزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكانی سووریا هەبوو."
لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیی توركیا، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆك بارزانی "هەنگاو و هەوڵەكان بۆ چارەسەری ئاشتیانە لە توركیای بەرز نرخاند و ڕاشیگەیاند هەرێمی كوردستان هەمیشە ئامادە و پشتیوانی هەموو هەوڵێكە كە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بگەیێنێتە ئەنجام."
لە كۆبوونەوەیەدا وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا "بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانیی كرد بۆ سەردانی بۆ شاری پاریس و ئامادەبوون لە مەراسیمی پەردەلادان لەو شوێنەی كە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەڕی دژی تیرۆریستان لە یەكێك لە پاركەكانی پاریس دەكرێتەوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment