سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم کۆده‌بێته‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شای ئوردن ئەمڕۆ لە عەممانی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆدەبنەوە بۆ تاوتوێكردنی "پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن."

ئەمڕۆ یەكشەممە (27/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە میانی سەردانەکەدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووه‌م کوڕی حسێن، شای ئوردن کۆده‌بێته‌وه‌ و "پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ ده‌که‌ن."

ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئوردن دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین