وەزیری کارەبا: تاوەکو کارەبا زیاتر بەکاربهێنێت پارەی زیاترت بۆ دێتەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (27/نیسان/2025) کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان لەمیانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا باسی 'پڕۆژەی رووناکی' و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند، ئێستا لە هەولێر 104 هەزار هاوبەشی کارەبا، لە سلێمانی زیاتر لە 12 هەزار هاوبەش و لە دهۆکیش بە هەمان شێوە لە 'پڕۆژەی رووناکی' کارەبای 24 کاژێرییان هەیە. لەبارەی نرخەکەیشی گوتی، 65%ی ئەوانەی هەولێر مانگانە کەمتر لە 42 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە.
وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارە ئەم ساڵ پڕۆژەی رووناکی لە سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە تەواو ببێت و ساڵی 2026یش لە شار و شارۆچکەکانی دیکە پڕۆژەکە تەواو بکرێت، کە تێیدا 24 کاژێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاوبەشانی.
کەمال محەممەد سەبارەت بە نرخی کارەبای 24 کاژێری لە پڕۆژەی رووناکی روونی دەکاتەوە، نرخی کارەبا ئەوەندە نییە کە هەندێک کەس باسی دەکەن، و دەشڵێت، نرخەکە بەپێی کارپێکردنی کارەبایە و تاوەکو هاوبەشەکە زیاتر بەکاربهێنێت، نرخەکەی زیاتر دەبێت.
وەزیری کارەبا گوتیشی، لەم کابینەی حکومەتدا 1840 مێگاوات کارەبایان زیاد کردووە، بە شێوەیەک کە لە بازیان 750 مێگاوات، خورمەڵە 500 مێگاوات، خەبات 300 مێگاوات، گەرمیان 165 مێگاوات، هەولێر 29 مێگاوات، سلێمانی 29 مێگاوات، دهۆک 29 مێگاوات و دێرەلووکیش 38 مێگاوات.
سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بەردەوامە، چەند کێشەیەک لەگەڵ کۆمپانیاکان هەیە کە دەیانەوێت گەرەنتی کارکردن و شایستەکانیان بکرێت.
وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت دەشڵێت، لەسەر داواکاریی وەزارەتی نەوتی عێراق لە 25-06-2023وە نەوتی خۆمان رادەستیان کرد، زیاتر لە 12 ملیۆن بەرمیلمان رادەستکردوون و وەزارەتی نەوت یەک دینار و یەک دۆلاریان نەداوەتە کۆمپانیاکان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment