سەرۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له بنەماڵەی‌ د. محه‌مه‌د شوکری ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی كۆچی دوایی دایكیان و هاوخەمی خۆیان بۆ دەردەبڕێت.

ڕۆژی چوارشەممە (30/نیسان/2025) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبووی دایکیان، سه‌ره‌خۆشیى له‌ خۆیان و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان كرد.

هه‌روه‌ها  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە بەشێكی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا "هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."

لاى خۆیه‌وه‌ د. محه‌مه‌د شوکری، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانەواده‌‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شییان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، ده‌ربڕى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین