سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: هەموو جۆرە جیاکارییەک و توندوتیژیی دژی ئافرەتان ڕەتدەکەینەوە
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/11/25) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، "ڕۆژی لە جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، پابەندیی نەگۆڕمان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان، چەسپاندنی ئازادی و یەکسانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی کچان و ژنان دووپات دەکەینەوە."
لە پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە ڕێزەوە قوربانییانی توندوتیژی بهبیر دههێنینهوه و جەخت دەکەینەوە کە دڵنەواییی خێزانەکانیان تەنیا بە سەروەریی یاسا، دادوەری و ڕێگریکردنی یەکجارەکی لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەبێت."
هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دەکاتەوە کە، "پێشکەوتن، ئاشتی و داهاتووی هەرێمی کوردستان، بەندە بە تواناسازی و بەشداریکردنی کارای ئافرەتان لە هەموو کایەکانی ژیان و ناوەندەکانی بڕیارداندا. لەم پێناوەشدا لە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی، مامۆستایانی ئایینی، ناوەندەکانی خوێندن، میدیا و گەنجان بەردەوام دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی کولتووری لێبوردەیی، ئاشتیخوازی و ناتوندوتیژی."
لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "سڵاو و پێزانین بۆ هەموو ئەو ئافرەت و چالاکوان و داکۆکیکارانەی لەپێناو یەکسانیدا تێدەکۆشن. با هەموومان پێکەوە کار بکەین بۆ کوردستانێکی ئارامتر و دادپەروەرتر کە دوور بێت لە هەموو جۆرە توندوتیژی و ترس و جیاکارییەک. "
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment