سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا: زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەینەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی توندی بەیاننامەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، "ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەینەوە. ئه‌زموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه‌ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە."

ڕۆژی سێشەممە (2026/11/24) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بنیاتنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی دەستوورەکەیدا، وێڕاى پشتیوانی له‌ پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی یاسا، جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندیی هەولێر ـ بەغدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و لێكگه‌يشتن بێت."

لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە، "ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەینەوە. ئه‌زموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه‌ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە."

دەقی ڕاگەیێندراوی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بە سەرسووڕمان و نیگەرانییەکی قووڵەوە ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقمان بيست، بەتایبەتی لە کاتێکدا کە گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە.

ئێمە بە هەموو شێوەیەک ئاخاوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە زمانێکی سەربازی ڕەت دەکەینەوە. ئه‌زموون سەلماندوویەتی کە ئەم شێوازه‌ هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و لە بەرژەوەندیی عێراق و هیچ لایەنێکدا نییە.

هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی سەرەکی لە بنیاتنانی عێراقی نوێ و داڕشتنی دەستوورەکەیدا، وێڕاى پشتیوانی له‌ پاراستنی سامانە نیشتمانییەکان و جێبەجێکردنی یاسا، جەخت دەکاتەوە کە پەیوەندیی هەولێر ـ بەغدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور، ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پابەندبوون بە بنەماکانی هاوبەشی و لێكگه‌يشتن بێت.

لەم قۆناغە هەستیارەدا، جەخت لە گرنگیی ته‌بايى و یەکڕیزیی کوردستانی دەکەینەوە و داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکەین بە دانایی و بەرپرسیاریەتیی نیشتمانییەوە مامەڵە بکەن. هێز و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، هێز و سەقامگیریی عێراقە و ڕێزگرتن لە دەستوور و فيدراڵى، گەرەنتیی داهاتووی هاوبەشمانە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین