سەرۆکی حکومەت لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، لە بەشێکى قسەکانى گوتى، بڕیاربەدەستانی بەغدا ، باوەڕیان بەفیدرالیزم نییە و دەیانەوێ بە عەقلییەتێکی مەرکەزی ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن و مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/11/2026) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە باڵیۆز و کونسوڵی گشتی و نێردە و دیپلوماتی وڵاتان و نوێنەری ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان کرد .

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیداڵ .

مەسرور بازرانى لە بەشێکى دیکەى قسەکانى ئاماژەی بەوە کرد، کە لە دوای 2003 ەوە، سیستەمی سیاسیی عێراق لەسەر بنەمای فیدرالیزم بنیات نرا و هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور قەوارەیەکی دەستووری و یاساییە ، بەڵام بڕیاربەدەستانی بەغدا ، باوەڕیان بە فیدرالیزم نییە و دەیانەوێ بە عەقلییەتێکی مەرکەزی ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکەن و مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکەن.

سەرۆکی حکومەت جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، کە دەبێ دەستوور وەکوو خۆی جێبەچی بکرێت نەک بە شێوەیەک کە ئەوەی لە بەرژەوەندی خۆیان بێت جێبەجێی بکەن و ماددەکانی تریش فەرامۆش بکەن وەک ماددەی 140 کە چەندین ساڵە جێبەجێ نەکراوە و دۆخی نائاسایی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم ئاسایی نەکراوەتەوە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانى، گوتیشی ئێمە بەردەوام هاوکار و یارمەتیدەری حکومەتی فیدراڵ بووین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کاری نایاسایی و ئامادەشین بۆ هەموو هاوکارییەک لەمبارەیەوە و بۆ چارسەرکردنی هەموو کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن و هیوادارین لە هەموو عێراق ، ئەوە کارە نایاساییانەی هەن بنبڕبکرێن، بەڵام ئەو ڕێکار و بڕیارانەی بەم دواییانە، بە ناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دژی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان دەرچوون ، دەستووری نین و ڕەتی دەکەینەوە . 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین