هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگەیان تاوتوێ کرد
نوچە نێت
لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا كۆبوونەوە و هەنگاوەكانی چاكسازییان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (30/نیسان/2025) لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی هاوبەشی سەربازی و دیپلۆماسیی ئەمەریکا، سەبارەت بە پرۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە چوو.
هەروەك لە ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی دوا هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی، گرنگیی پرۆسەکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی، دووپات کرایەوە. سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی داهاتوو، جەخت لە هاوکاری و هاریکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا بە ئاراستەی سەرخستنی پرۆسەکە، کرایەوە."
هەروەها دەشڵێت، دۆخی گشتیی ناوچەکە و پێشهاتەکانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment