سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: سڕی سوره‌ییا نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (2025-5-3) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ كۆچی دواییكردنی سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌ر لە پەیامێكدا دەڵێت، "نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان بوو".
دەقی په‌یامی سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دواییی سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌ر:
به داخه‌وه هه‌واڵی کۆچی دواییی سیاسه‌تمه‌داری ناوداری تورکیا خوالێخۆشبوو سڕی سوره‌ییا ئۆنده‌رم بیست. سه‌ره‌خۆشیی قووڵم پێشکه‌ش به خێزان و که‌سوکار و هاوڕێیانی و ده‌م پارتی ده‌که‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له خوای مه‌زن داواکارم گیانی به به‌زه‌یی و میهربانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو ئۆنده‌ر چ وه‌ک یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی تورکیا و چ وه‌ک ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی، به ڕۆڵ و هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئاشتیدا له تورکیا، به بیر و کرده‌وه و کارکردنی دڵسۆزانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌دا، نموونه‌یه‌کی باڵای ئاشتیخوازی و مرۆڤپه‌روه‌ریی نیشان دا که جێی ڕێز و پێزانینی هه‌مووان بوو. بۆیه هه‌میشه یادی ئەو له ویژدانی هه‌موو ئه‌وانه‌دا که بڕوایان به ئاشتییه، به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment