سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانی و دكتۆر عەلی قەرەداخی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان کۆبوونەوە، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (شەشە ئایاری/2025) سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر عەلی قەرەداخی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و شاندی یاوەری كرد.

بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت لە کۆبوونەوەکە، "بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و ئاییندەی كورد لە سووریا و پێویستیی پشتبەستنی لایەنەكانی سووریا بە شێوازی ئاشتیانە و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەكان ئاڵوگۆڕ كرا."

لە ڕاگەیێندراوەکە هاتووە هەر لەو کۆبوونەوەدا، "هەڵسەنگاندنی ئەرێنی بۆ ویست و هەنگاوەكانی لایەنە سیاسیەكانی توركیا كرا كە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە لە توركیا دەنرێن."

ئاماژە بەوەش کراوە، "بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری ئەو دیدارە بوون و ڕۆشناییش خرایە سەر هەنگاو و گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین