سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێشوازیى له كۆنسوڵى گشتیى نوێى فه‌له‌ستین كرد
نوچە نێت
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (حەوتی ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ باڵیۆز ماهر ئه‌لكه‌ره‌كى، كۆنسوڵى گشتیى نوێى فه‌له‌ستین له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستین، دووپات كرده‌وه.
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان هاتووە، لاى خۆیه‌وه ئه‌لكه‌ره‌كى، "خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه فه‌له‌ستین به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه."
هەروەها دەشڵێت، "دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و دۆخى غه‌ززه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو، تیایدا جه‌خت له پاراستنى مافى گه‌لى فه‌له‌ستین و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیرى، كرایه‌وه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment