پەیامی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لەبارەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا
نوچە نێت
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێكدا پێشوازی خۆی بۆ سازدانی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا ڕایگەیاند و دەڵێت، "ئەم لووتکەیە وێستگەیەکی دیپلۆماسی مێژوویی پێكدێنێت كە گەڕانەوەی ڕۆڵی سەرەکیی عێراق لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەردەخات."
ڕۆژی چوارشەممە (14/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی سازادانیلووتکەی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی كە رۆژی هەینی داهاتوو لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، "پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع سودانی، دووپاتدەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی کاری هاوبەشی عەرەبی، بنیاتنانی هاوبەشی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، و رابەرایەتیکردنی رێگەی کەمکردنەوەی گرژییەکان و یەکپارچەیی هەرێمی لە دڵی بەغدای پایتەختەوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment