سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: مامۆستایان پێشه‌نگ و کۆڵەکەی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، "ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکان بەرز دەنرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێك له‌پێناو دابینكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئه‌وان ده‌ده‌ین کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانییاندا بگونجێت."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە ساڵیادی (63) ساڵەی دامەزرانی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوكردەو و دەڵێت، "مامۆستایان پێشه‌نگ و کۆڵەکەی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەن و گەرەنتیی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه‌ شانازى به‌ ناسنامه‌كه‌یانه‌وه‌ دەکەن."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

یادى شەست و سێ ساڵه‌ى دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە هەموو مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان و سکرتارییەتی یەکێتیی مامۆستایان پیرۆز دەکەم، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم.

پەیامى بەرز و ڕۆڵی مامۆستایان لە پێگەیاندنی نەوەکان بەرز دەنرخێنین و هه‌موو هه‌وڵێك له‌پێناو دابینكردنى ژیانێکی شایستە بۆ ئه‌وان ده‌ده‌ین کە لەگەڵ پێگەی پەروەردەیی و نیشتمانییاندا بگونجێت. به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاركردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاو و هاوچەرخ كه‌ وەبەرهێنانێکی ڕاستەوخۆیە لە داهاتووی کوردستاندا.

مامۆستایان پێشه‌نگ و کۆڵەکەی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگەن و گەرەنتیی پەروەردەکردنی مرۆڤی هۆشیارن كه‌ شانازى به‌ ناسنامه‌كه‌یانه‌وه‌ دەکەن. لە هەموو قۆناغەکاندا دڵسۆزییان سەلماندووە، هه‌ر لە گۆڕەپانەکانی خەباته‌وه‌ تا هۆڵه‌كانى خوێندن، هەمیشە پارێزەری هۆشیاری و زمان و بەهاکان بوون. ڕۆڵیان لە بەردەوامیى پرۆسه‌ى فێرکردن لە سەختترین هەلومەرجدا، جێى ڕێز و پێزانینه‌.

ده‌ستخۆشى له‌ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەین بۆ نوێنەرایەتیکردنی توێژی مامۆستایان و بەرگریکردن لە مافەکانیان. بە ڕێزەوە قوربانیدانی ئەو مامۆستایانە بەبیر دێنینەوە کە گیانیان لەپێناو ئازادیدا به‌خشى. سڵاو بۆ هەموو ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌ دڵسۆزی و له‌خۆبوردوویى ئەرکی پیرۆزیان جێبەجێ دەکه‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین