سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران دەكات بۆ بەشداریکردن لە دیدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌، ڕێکدەخرێت.

ئەمڕۆ شەممە (17/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا، له‌وێوه‌ به‌ره‌و تاران، پایته‌ختى كۆمارى ئیسلامیى ئێران بەڕێ دەکەوێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "بۆ تاران به‌ بانگهێشتێكی فەرمییه‌ بۆ بەشداریکردن لە دیدارى تاران بۆ گفتوگۆ کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌، ڕێکدەخرێت و سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت."

هەروەها دەشڵێت، بەشداریکردنی بەڕێزیان لەم دیداره‌دا، دووپاتکردنەوەی پشتگیریی هەرێمی کوردستانه‌ بۆ هەوڵەکانی گفتوگۆ و بەهێزکردنی هاوکاریی بنیاتنەرى نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچه‌كه‌، له‌پێناو ئارامى و سەقامگیری، یه‌كترتەواوكردنی ئابووری و پێکەوەژیانی ئاشتیانه‌دا.

بەپێی كارنامه‌ى دیداره‌كه‌، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ مێزگردێكدا، "تیشک دەخاتە سەر دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ داهاتووی ناوچەکە و جه‌خت له‌ هاوبەشی لەسەر بنەمای ڕێزله‌یه‌كگرتن و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، ده‌كاته‌وه‌."

هه‌ر له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و دۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، تاوتوێ ده‌که‌ن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین