سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و سوودانی كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و محەمەد شیع سوودانی لە بەغدا كۆبوونەوە و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زیاترى نێوان هەولێر و بەغدا کرده‌وه‌.

ئەمڕۆ شەممە (17/ئایار/2025) لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عەرەبیدا لە بەغدا، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دیدارێكى لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقى فیدراڵ، ئه‌نجامدا.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشیى له‌ سەرۆکوەزیران ئه‌لسوودانى کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى، هه‌روه‌ها سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له‌ چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا."

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا "گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا كرا و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێكگەیشتنى زیاترى نێوان هەردوولا کرده‌وه‌."

هه‌ر له‌ په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به‌ سه‌رکۆماری عێراق و ‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین