سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەخت لەسەر دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش لەگەڵ ئێران دەكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران لە تاران كۆبووەوە و "پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزله‌یه‌كگرتن دووپات كرده‌وه‌."

ئەمڕۆ یه‌كشەممە (18/ئایار:2025) لە تاران، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز مەسعوود پزشکیان، سەرۆكى کۆماری ئیسلامیی ئێران، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، هەردوولا "لە کۆبوونەوەکەدا، خۆشحاڵیى خۆیان به‌ ئاستی پەیوەندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و داكۆكییان لە خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ هاریكاریى هاوبه‌ش، بەتایبەتی لە بواره‌كانى بازرگانی و ئابووریدا، كرده‌وه‌."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "پابەندیی هەرێمی کوردستانى بە سیاسەتی دراوسێیەتیی باش لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ڕێزله‌یه‌كگرتن دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماژەى به‌ هاوبه‌شى و په‌یوه‌ندیى له‌مێژینه‌ و دێرینى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێراندا كرد‌."

هەردوولا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد و وەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی پاراستنی سەقامگیری و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، خرانه‌ به‌ر باس."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین