سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئیسلامیى ئێران كۆبوونه‌وه
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (18/ئایار/2025) لە تاران، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەردوولا گفتوگۆیان، " ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کردوو بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
لە ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوەش کراوە، " لە کۆبوونەوەکە هه‌ردوولا ستایشى به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرد. له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى بۆ پشتگیرى و هاوكارییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه."
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوچه‌كه و ئاڵنگارییه‌كانیان تاوتوێ كرد و لەسەر پێویستیی هەماهەنگیى لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ پاراستنی ئارامى و سه‌قامگیری هاوڕا بوون، هه‌روەها داكۆكییان له‌سه‌ر هاریكاریى هه‌مه‌لایه‌ن لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەكان، كردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment