سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوەندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (18/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له دیدارێكدا لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پەیوەندیى دوولایه‌نه و چۆنیەتیی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبه‌شیان له بواره جیاجیاكاندا، تاوتوێ كرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "هه‌ردوولا ستایشى پەیوەندییە دێرینه‌كانى نێوان ئێران و هه‌رێمى كوردستانیان كرد و جەختیان لەسەر خواستی دوولایه‌نه بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان کردەووە به شێوه‌یه‌ك خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى ئێران و عێراق به هه‌رێمى كوردستانه‌وه بکات."
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. تیایدا داكۆکییان لەسەر گرنگیی گفتوگۆ بۆ دوورخستنه‌ى ناوچه‌كه له كێشه و ئاڵۆزى كرده‌وه."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment