سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى ئێران كۆبوونه‌وه
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (19/ئایار/2025) له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانیدا بۆ تاران سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان، ئه‌میندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، كۆبووه‌وه.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریى هاوبه‌شیان به‌تایبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه نادرێت خاك و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ.
ڕاگەیێندراوەكە دەشڵێت، دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment