داعش هێرشى کردەسەر میحوەرى رۆژئاواى کەرکووک کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمشەو کاتژمێر (12) لە سنوورى سنووری پردێ و لە میحوەرى ڕۆژئاواى کەرکووک، تیرۆریستانى داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە.

 

فەرماندەی نووری حەمە عەلی میحوەری رۆژئاوای کەرکووکی پێشمەرگە، بە رووداوى ڕاگەیاند، لە شەڕەکەدا چەندین جۆرى چەک بە کارهاتووە، خۆشبەختانە پێشمەرگە هێرشەکەى تێکشاندووە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ھاوەن، بیکەیسی و کڵاشینکۆڤ ھێرشیانکردووەتە سەر پێشمەرگە، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندراوە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە. 

ئەو فەرماندەییە ئاماژەى بەوەشکرد، شەڕە نزیکەى کاتژمێرەکى خایاندووە، هەروەها هێزەکانى پێشمەگرە دوو بریندار و سێ شەهیدیان هەیە.

جێگەى وەبیرهێناوەیە، لە میحوەرى ڕۆژئاواى کەرکووک دوو هەژار پێشمەرگە جێگیرکراون، ئێستا بارودۆخى شوێنى شەڕەکە ئاسایى بۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین