سەرۆک بارزانی لەگەڵ کادیرانی پارتی کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشداربووانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی کادیری پارتی لە بەهێزکردنی ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەیی و بەهێزکردنەوەی بڕوابەخۆبوونی مرۆڤی کورد کردەوە.

رۆژی چوارشەممە (21/ئایار/2025) سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین لەگەڵ سەرپەرشتیار و ستافی بەڕێوەبردن و مامۆستا و کادیرانی بەشدار لە خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە. 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی خۆی ڕاگەیاند و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، هەروەها ئاماژەی "بە وێستگە گرنگەکانی مێژوو و قوربانیدانی پارتی و ڕێبازی بارزان کرد."

لەبارەی ئەرکی کادیرانی پارتی گوتی، ئەرکی کادیری پارتیە خزمەتی هەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی بکات و پارێزگاری لە بەها باڵاکان بکات." 

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دوا گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی، لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە تیشکی خرایە سەر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین