بزووتنەوەی گۆڕان بۆ جاری سێیەم كۆنفرانس دەبەستێت کوردستانی

نوچە نێت

هەردوو ئاراستەی گۆڕانی گردەكە و ئاراستەی كوردسات، دوای ئەنجامدانی دوو كۆنفڕانسی بەجیا، ئەمڕۆ كۆنفڕانسی هەردوو ئاراستە بزووتنەوەی گۆڕان بە یەكەوە، بەسەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق  بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە (24/ئایار/2025)  لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی، کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی هەردوو ئاراستەكە ئەنجام دەدرێت، بەڵام تاوەكو ئێستا یەكلایی نەبۆتەوە كێ وەك رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێێردرێت.

 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزووتنەوەی گۆڕانی ناچار کردووە، تەنیا ئەو ئەندامانە بەشداری کۆنفرانس بکەن کە ناویان لە ساڵی (2017) تۆمار کراوە زیاترن لە دوو هەزار و (100)ئەندامن، كە بەشێك لەو ژمارەیە وازیان لەو بزووتنەوەیە هێناوە.

بەپێی دواییان زانیاریی تاوەكو ئێستا كۆنفڕانسی هەردوو باڵەكە هیچ ئەنجامێكی نەبووە، بەڵكو گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە لە نێوان بەشێك لە ئەندامی هەردوو ئاراستەكەی بزووتنەوەی گۆڕان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین