سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن ده‌كات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسوڵگه‌ریى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كۆبوونەوە. سەرۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، هه‌رێمى كوردستانى خواستی زیاتری بۆ بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن هەیە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (25/ئایار/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ هیتۆشى ئیشیزوكا، به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسوڵگه‌ریى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونەوەكەدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز به‌رپرسى نوێى نووسینگه‌ى كونسوڵگه‌ریى ژاپۆن له‌ هه‌ولێر خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌."

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ژاپۆن نیشان دا و ئاماژه‌ى به‌ ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاسى ژاپۆنى كرد بۆ یارمه‌تى و پشتگیرییه‌كانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، لاى خۆیه‌وه‌ ئیشیزوكا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازیاره‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا، بره‌و به‌ هاریكاریى هاوبه‌شیان بدات، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر چالاكیى كۆمپانیا ژاپۆنییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌رنامه‌ى كاره‌كانى، خسته‌ ڕوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین