سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌: به‌هۆى بۆشایى ئه‌منى داعش چالاكبووه‌ته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

جەمال ئێمینکی سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك ئه‌نجامدرا، رایگه‌یاند "هۆكارى سه‌ره‌كى چالاكبوونه‌وه‌ى داعش له‌و ناوچه‌یه‌ بۆشایى ئه‌منییه‌".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یه‌كى ئایار جەمال ئێمینکی سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 باس له‌ هێرشه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆى داعش ده‌كات بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هۆكاره‌كه‌ بۆ بوونى بۆشاییه‌كى ئه‌منى ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان هه‌یه‌.

جەمال ئێمینکی سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێ، "چەندین جار بە هێزەکانی عێراقمان گوتووە، بوونی بۆشایی ئەمنی هۆکارە بۆ چالاکبوونەوەی داعش، دەبێ بە هەماهەنگی و هاوبەشی بۆشاییەکە پڕ بکەینەوە، بەڵام هۆشدارییەکەمان بە هەند وەرنەگیراوە و لایەنی عێراقی بۆ رێکەوتن نەهاتووەتە پێشەوە".

شه‌وى رابردوو كاتژمێر  12:30 تیرۆریستانى داعش له‌ میحوره‌ى رۆژئاواى كه‌ركووك به‌ره‌ى پردێ، هێرشیان كرده‌ سه‌ر دوو ره‌بایه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هێزه‌كانى لیواى 10 ، له‌ ئه‌نجامدا سێ پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بووه‌ و دووانیش بریندار بوون، دواتر پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه‌ و هێرشه‌كه‌یان تێكشكاندووه‌، به‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ كاتژمێرێك هێرشه‌كه‌ تێكشكاوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین