سەرۆك بارزانی: شۆڕشی گوڵان یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی بەرخودان و خەباتی گەلی كوردستان
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (26/ئایار/2025) سەرۆك مسعود بارزانی لە (49)مین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "لە شۆڕشی گوڵاندا گەلەكەمان قوربانیی زۆری دا، زۆر پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد، بەشێكی زۆری ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئاوارەیی و ماندوویەتی و كۆڵنەدانیان هەڵبژارد."
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ (49)مین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی گوڵان، یەكێكە لە گرنگترین وێستگەكانی بەرخودان و خەباتی گەلی كوردستان كە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە. لە بارودۆخی نالەباری دوای نسكۆ و لە ئاوارەیی و لەژێر گوشاری جۆراوجۆری نەیارانی گەلی كوردستان توانرا بە پلانێكی وردی تەنزیمی و سەربازی و بە ئیرادەیەكی بەهێز شۆڕشی گوڵان هەڵبگیرسێت.
لە شۆڕشی گوڵاندا گەلەكەمان قوربانیی زۆری دا، زۆر پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان فیدای كوردستان كرد، بەشێكی زۆری ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئاوارەیی و ماندوویەتی و كۆڵنەدانیان هەڵبژارد. شۆڕشی گوڵان بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشكێت و بەردەوام دەبێت.
لە چل و نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی گوڵاندا، سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین، هەروەها پێزانینم بۆ هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە و ئەو نیشتیمانپەروەرانە هەیە كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبوو و شانازییان بۆ گەلەكەمان تۆمار كرد.
مسعود بارزانی
26ی ئایاری 2025
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment