ڕاگەیێندراوێک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کوردستانی

نوچە نێت

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان".

ڕۆژی پینجشەممە (29/ئایار/2025) مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین".

 

دەقی ڕاگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

ڕای گشتی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە (2025-6-2) دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین.

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

29ـی 5ـی 2025

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین