فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە بەغدا بە یەک دەنگى دژ بە بڕیارکەى وەزارەتى دارایى عێراق دەوەستنەوە کوردستانی

نوچە نێت

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق بە کۆى دەنگ راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، لە بەشێکى راگەیێندراووەکە هاتووە، “ئێمە، لە سۆنگەی ویژدانی نیشتمانی و ئەرکی مرۆیی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان، ئەمڕۆ بە فەرمی داوامان لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد، بەپەلە دەستوەردان بکات، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستانی عێراق."

ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە (29/ئايار/ 2025) فراكسيۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانى عێراق راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، لە راگەیێندراوەکە هاتووە، بە شۆکێكی زۆرو ئازارێكی سەختەوە، بڕیارەكەی ئەم دواییەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیمان پێگەیشت، بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە، كە لە كۆتاییەكەیدایەو لە سەروبەندی جەژنی قوربانی پیرۆزدا.

دەقى رارگەێندراوى فراکسیۆنە کوردستانییەکان:

بە شۆکێكی زۆرو ئازارێكی سەختەوە، بڕیارەكەی ئەم دواییەی وەزارەتی دارایی فیدراڵیمان پێگەیشت، بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە، كە لە كۆتاییەكەیدایەو لە سەروبەندی جەژنی قوربانی پیرۆزدا.

بە لە بەرچاوگرتنی ئەو دۆخە مرۆیی و هەلومەرجە سەختەی فەرمانبەرانی هەرێم پێیدا تێپەڕدەبن، كە گەیشتووتە ئاستی برسیكردن و دژایەتیكردنی قوتی رۆژانەیان، بەهۆی سیاسەتەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، ئەم بڕیارە بە ئامانجگرتنی سیاسی و پێشێلکردنی دەستوری عێراقە، کە جەخت لەسەر زامنكردنی شكۆی هاوڵاتیان دەكاتەوە لە هەر بارودۆخێکدا بێت، پاڵپشت بە ئەحكامەنی مادەی (37/یەکەم/أ)، كە زیانگەیاندنی بە شكۆی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان تێپەڕاندووە،

بەهۆی ئەو سیاسەتە ستەمكارانەیەی وەزارەتی دارایی پیادەی دەكات، بە تایبەت سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەستن بە هەرێم و، بەهەند وەرنەگرتنی ئەحكامەكانی مادەی (١٤)ی دەستور، کە زامنی مافی هاوڵاتیانی عێراقی كردووە لە یەکسانی و دادپەروەری بە شێوەیەكی هاوتا، لە سەرتاسەری وڵات.

ئێمە، لە سۆنگەی ویژدانی نیشتمانی و ئەرکی مرۆیی و بەرپرسیارێتی ئەخلاقیمان، ئەمڕۆ بە فەرمی داوامان لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کرد، بەپەلە دەستوەردان بکات، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێمی کوردستانی عێراق و، نە بەستنەوەی مافی هاوڵاتیان بە هیچ ناکۆکییەکی سیاسی و تەکنیکییەوە.

مووچە منەت نییە، بەڵکو شایستەیەکی دەستوری و مرۆییەو بە دەستورو یاسا بۆ خاوەنەكەی زامنكراوە، دواخستنی یان راگرتنی سزایەکی بەکۆمەڵە کە تەنها فەرمانبەر باجەكەی دەدات، هاوكات داوای چارەسەری ریشەیی و هەمیشەیشمان بۆ کێشەی مووچە کردووە.

بۆیە هەڵوێستی ئێمە وەک فراكسیۆنە کوردستانیەكان، بەندە بە وەڵامدانەوەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتەوە، بۆ گرتنەبەری هەنگاوی تر کە هاوتەریبی قەبارەی نەهامەتیەكانی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت، هەروەها فراكسیۆنە کوردستانیەكان داوا لە بەڕێز سەرۆک کۆمارو وەزیرە کوردەکان دەكات لە حکومەتی فیدراڵی، هەڵوێستی روون و راشكاوی خۆیان رابگەیەنن سەبارەت بەوەی دژی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

فراكسیۆنە کوردستانیەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

29ی ئایاری 2025

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین