مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ یەکێتی: هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەکشەممە (یەکی حوزەیران/2025) مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی ساڵیادەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی دەکات و دەڵێت، "جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان."
دهقی پهیامهكهی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان:
بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەو دەرفەتەدا جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوانمان و شانبەشانی هێز و لایەنە سیاسیەكانی دیكەی كوردستان بۆ بەجێگەیانی ئەرکە هاوبەشەکانمان لەم قۆناخە پڕ ئاڵنگاری و گۆڕانکارییە دا و، پاراستنی دەسكەوتەكانمان و داكۆكیكردن لە قەوارەی شەرعی هەرێمی کوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هەر سەركەوتوو بن
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
01-06-2025
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment