سەرۆك بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك هۆز و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا كۆبووەوە
نوچە نێت
ڕۆژی یەكشەممە (یەكی حوزەیران/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی سەرۆك هۆز و شیوخ و كەسایەتی و ڕیشسپییە عەرەبەكانی پارێزگای نەینەوا كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە كۆبوونەوەكەدا "شاندی میوان سوپاسی گەلی كوردستان و هەڵوێستی سەرۆك بارزانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و لە شەڕی تیرۆریستاندا میوانداریی سەدانهەزار ئاوارەی عێراقیان لە پارێزگای نەینەوا و پارێزگاكانی تری عێراق كردووە و سوپاسی قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیشیان كرد كە بەشێكی زۆری ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا لە ژێر دەست تیرۆریستانی داعش ئازاد كرد و ڕایانگەیاند كە ئەو هەڵوێستە مێژوویانە هەرگیز لە یاد ناكەن و لە یاددانی نەوەكانی ئایندەشیان دەمێنێتەوە. "
هەروەهابەشداربووانی كۆبوونەوەكە وێڕای ئاماژەدان بە سەقامگیری و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان داوایان كرد كە هەماهەنگی و هاوكاری و پێكەوەیی لەنێوان پارێزگاكەیان و هەرێمی كوردستاندا هەبێت.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەدا شاندی میوان باسیان لە كێشە و گرفتەكانی دانیشتوانی نەینەوا و بارودۆخی ئابووری و خزمەتگوزاریی ئەو پارێزگایە بۆ سەرۆك بارزانی كرد و داوایان كرد لە قۆناغی داهاتوودا لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق نوێنەرایەتییەكی ڕاستەقینەیان هەبێت و كۆتایی بە نەهامەتی و گرفتەكانیان بێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و لە گوتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی كێشەكانی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتەكانی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە "جێیی شانازییە ناكۆكیی نێوان گەلی كوردستان و حكوومەتەكانی عێراق هیچ كاتێك نەبووەتە هۆی ناكۆكیی نێوان گەلانی عێراق."
سەرۆك بارزانی جەختیشی لەوە كردەوە كە عێراقی دوای 2003 لەسەر بنەمای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و لە چوارچێوەی دەستووردا دامەزراوە و تەنیا ڕێگەی چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق پابەندبوونی هەموو لایەكە بەو بنەمایانە. سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی و هاوسۆزیی خۆی بۆ داواكاری و کێشەکانی خەڵكی پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند و ئەوەشی دووپات كردەوە كە پێویستە ڕێگە بدرێت دانیشتوانی نەینەوا خاوەنی بڕیار و چارەنووسی خۆیان بن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment