لە هەرێمی كوردستان خولێكی تایبەت بە وەڵامدانەوەی كارەسات و قەیرانەكان دەكرێتەوە کوردستانی

چرا یاسین: نوچە نێت

لە هەولێر خولێكی تایبەت بۆ وەڵامدانەوەی خێرای قەیران و كارەساتەكان بە هاوكارێكی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا ـ ئاژانسی فیدراڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیک (THW) بە ناوی (وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگا) بۆ ژمارەیەك فەرمانبەر و مامۆستا و خوێندكار كرایەوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی خولەكە، ئیبراهیم دەباغ ڕاهێنەر و ئەندام لە ڕێکخراوی (THW)، تایبەت بە نوچەنێتی ڕاگەیاند، "ئەم خولە سیستەمێکی نێودەوڵەتییە پڕۆگرامی وەڵامدەرەوەی یەکەم بۆ گشت وڵاتان و ڕێکخراوە فریاگوزارەکان بەردەستە و لە زۆربەی وڵاتانی وەک (ئەڵمانیا، چین، تورکیا..) بەڕێوە دەچێت، هەرێمی کوردستان ڕیزبەندی پێنج یەکەمەکانی وڵاتانی جیهانە، کە شانبەشانی (تورکیا، چین، قوبرس، یۆنان) ئەم بەرنامەیەی پەرەپێداوە لە پەیڕەوکردنی ئەم پڕۆگرامە، بەرنامەکە بە هاوبەشی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا (THW) و حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان JCC بەردەوامە، کە تیایدا بەشداربووان ئاشنا دەکرێن بە چۆنیەتی ئەنجامدانی بەهاناوەچوونی خێرا، ڕزگارکردن و وەڵامدانەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، چەندین بابەتی دیکە. 

هاوكات عەلی عامر لە ناوەندی هاوبەشی و هەماهەنگی قەیرانەکان و ڕاهێنەر لە خوولی وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە ڕوونیكردەوە، "مەبەست لە پڕۆگرامەکە لە دابینکردنی ڕێنمایی و پێداویستییەکانی ڕاهێنان بە شێوەیەک کە بتوانێت توانایەکی فریاگوزاریی ناوەخۆیی و ناوچەیی بنیاد بنێت لەسەر بنەمای پێویستییەکانی کۆمەڵگەی ناوچەکە. بۆیە ئەم کەسانەی ئەم ڕاهێنانە وەردەگرن پێیان دەگوتریت وەڵامدەرەوەی کۆمەڵگە، کە هاوکات لەگەڵ ڕوودانی کارەساتدا بە هانای خەڵکەوە دەچن. 

هاوکات بەندی کۆیی ڕاهێنەر و ئەندامی خۆبەخش لە JCC ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی ئەو خوولە دەبینن بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەو خوولەدا وەریان گرتووە، دەتوانن قوربانیان لە کارەساتەکان ڕزگار بکەن، یاخوود هاوکارێکی چاک بن بۆ تیمە پڕۆفێشناڵەکان. هەر کەسێکیش بیەوێت لەگەڵ ڕێکخراوەکەماندا درێژە چالاکییەکانی بدات هەموو هاوکارییەکی پێشکەش دەکرێت، پلانمان وایە لە داهاتوودا تیمێکی پڕۆفیشناڵی ڕاهێنەران لەو کەسانە دروست بکەین، کە ئارەزووی کارکردنیان هەیە لەو بوارەدا دروست بکەیین، تاوەکو بتوانرێت خەڵکانێکی زۆرتر هۆشیاری زیاتر وەربگرن لەو بوارەدا، بە تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین