لەم مانگەدا کۆنگرەی حیزبی شیوعی بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچە نێت

لە كۆتایی ئەم مانگە کۆنگرەی هەشتەمی حیزبی شیوعی کوردستان لە دهۆک بەڕێوە دەچێت، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند، لە كۆنگرەكەدا سکرتێری کۆمیتەی ناوەند هەڵبژێردرێت

ڕۆژی دووشەمە (دووی حوزەیران/2025) هیوا عومەر، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعی کوردستان، دەربارەی کۆنگرەی تازەی حیزبی شیوعی کوردستان بە رووداوی ڕایگەیاند، کۆنگرەكه‌ لەم مانگەدا دەبێت و بڕیارە بە بەشداریی نزیکەی 200 ئەندام بەڕێوەبچێت.

هیوا عومەر لەبارەی پەیڕەوی نێوخۆیی حیزب پەیوەست بە خۆ کاندیدکردنەوەی سکرتێری ناوەندی گوتیشی، کەسی یەکەمی حیزب کە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندییە دوو خول زیاتر ناتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە، بۆیە سکرتێری نوێ هەڵدەبژێردرێت بەم پێیە د. کاوە مەحموود، کە سکرتێری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی شیوعی بووە، ناتوانێت خۆی بەربژێر بکاتەوە.

هیوا عومەر دەشڵێت، لە کۆنگرەدا ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی هەڵدەبژێردرێن و ئەوان دواتر سکرتێر هەڵدەبژێرن، هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەموو ئەندامانی کۆنگرە مافی ئەوەیان هەیە خۆیان بەربژێر بکەن بۆ کۆمیتەی ناوەندی و دواتر هەرکەس بووە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، مافی هەیە خۆی بۆ سکرتێری گشتیی کۆمیتەکە بەربژێر بکات.

دوایین كۆنگرەی كۆنگرەی حیزبی شیوعی كوردستان لە رۆژی (27/تشرینی یەكەم/2021) كە لە هەولێر ئەنجامدرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین