مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی نوێی كۆریا باشوور دەكات کوردستانی

نوچە نێت

لی جای میونگ وەک چواردەیەمین سەرۆکی کۆریای باشوور هەڵبژێردرا، ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان پیرۆزبایییان لێکرد.

ڕۆژی چوارشەممە (چواری حوزەیران/2025) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە کۆریای باشوور ئەنجامدرا، لی جای میونگ توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.

چەندین سەرۆکی وڵاتانی جیهان پیرۆزباییان لێ کرد، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "پیرۆزبایی سەرکەوتنی لی جای میونگ دەکەم لە هەڵبژاردنەکاندا، چاوەڕوانی قووڵکردنەوەی دۆستایەتیی دێرینی نێوان گەلەکانمان و بەهێزکردنی نێوان حکومەتەکانمان دەکەم".

جێگەی ئاماژە پێدانە، دوێنێ سێشەممە (2025-6-3) لی جای میونگ توانی (%51.7)ی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت و ببێتە سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین