سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە موسڵمانان دەکات
نوچە نێت
ئێوارەى ئەمرۆ پێنجشەممە (پێنجى حوزەیرانى /2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە دەبێت کێشەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بە گفتوگۆ چارەسەر بێت.
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جەژنی قوربانه‌وه، جوانترين و گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هەموو موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم جه‌ژن به خێر و خۆشى بگه‌ڕێته‌وه و ئارامى، ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
لەم بۆنه پيرۆزه‌دا، داكۆكى له واتا و ماناکانی جه‌ژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ين. بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گيانى لێكگەیشتن و هاوکاری و کارکردنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی كێشه و ئاڵنگارييهكان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو هاووڵاتیيان.
كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور و یاسا و ڕێكکەوتنەکان چاره‌سه‌ر بكرێت كه خزمەت بە بەرژەوەنديی گشتيى وڵات بکات. كوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژيك و بەرپرسیاريه‌تيی هاوبه‌ش، بە شێوەیەک دڵنیايى لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێكهاته‌كانى عێراق بدات.
جه‌ژنى قوربان له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/6/5
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment