سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسنامەیەك ئاراستەی سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا سوپاسی  سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات لەبەرامبەر "ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه‌ تایبەتەی ئه‌م دوایییه‌ له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له‌ ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به‌ خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا."

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی لە هەژماری فەیسبووك بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به‌ جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه‌ تایبەتەی ئه‌م دوایییه‌ له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له‌ ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به‌ خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا."

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەشدەكات، "خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزیشكیى زۆر باش و مامه‌ڵه‌یه‌كى مرۆیى و جوامێرانه‌ى باڵاى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ئه‌وه‌ى باشترین چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه‌ مایه‌ى سوپاس و پێزانینى زۆرى ئێمه‌یه‌."

 

دەقی پەیامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

بە ناوی خۆم و گەلی کوردستانەوە، ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌ش به‌ جه‌نابى سه‌رۆك شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و دیوان و نووسینگه‌ی بەڕێزیان ده‌كه‌م، بۆ ئەو گرنگیپێدان و چاودێرییه‌ تایبەتەی ئه‌م دوایییه‌ له‌ ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ریدا له‌ ئه‌بوزه‌بى، پێشكه‌ش به‌ خوالێخۆشبوو کەریم شه‌نگالى کرا.

خوالێخۆشبوو لە ماوەی مانەوەیدا لە نەخۆشخانە، خزمه‌تێكى پزیشكیى زۆر باش و مامه‌ڵه‌یه‌كى مرۆیى و جوامێرانه‌ى باڵاى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى پێشكه‌ش كرا و هه‌موو هه‌وڵێكیان دا بۆ ئه‌وه‌ى باشترین چاودێریى پێ ببه‌خشرێت كه‌ مایه‌ى سوپاس و پێزانینى زۆرى ئێمه‌یه‌.

هەروەها ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینم پێشكه‌شیان ده‌كه‌م بۆ هەڵوێستى به‌رزى برایەتییان بە ئه‌ركى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تەرمی خوالێخۆشبوو بۆ نیشتمان کە نیشانه‌یه‌كى ڕاستەقینەی پەیوەندیى پته‌و و گیانى برایەتیی نێوان گەلی کوردستان و دەوڵەتی ئیماراته‌ به‌ سەرکردایەتی و گەلى هه‌ردوولاوه‌. ئەم هەڵوێستە مرۆیى و جوامێرییه‌ى ئه‌وان به‌زر هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و بۆ هه‌میشه‌ به‌ مایه‌ى پێزانین و سوپاسگوزاریی گەل و سەرکردایەتیی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا سوپاسگوزارى و پێزانینى خۆمان بۆ ئه‌و هه‌موو هاوكارى و پشتیوانییه‌ى ئیمارات دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌گشتى پێشكه‌ش به‌ عێراق بە هه‌رێمى كوردستانەوە، ده‌كات. ئه‌و پشتیوانییه‌ ڕاستگۆیه‌ى كه‌ پته‌ویى په‌یوه‌ندیى دۆستایه‌تى و برایه‌تیى نێوانیان ده‌رده‌خات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین