سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و عەباس عراقچی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی ئێران و ئیسرائیل تاوتوێ دەكەن
نوچە نێت
شەوی دووشەممە (17/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌باس عراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، "تیایدا دوایین پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسیۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئیسرائیلیان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و عەباس عراقچی له به‌شێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، "تیشكیان خسته ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، "مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه ته‌له‌فۆنییه‌كه بوو."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment