سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات كۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان كۆبووەوە و سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى لە ئەركەكەی بۆ خواست.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (17/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كۆبوونەوەیەكدا له‌گه‌ڵ خاتوو شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتیان، تاوتوێ کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "وێڕاى پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌."

لاى خۆیه‌وه‌ خاتوو شه‌یخه‌، "سڵاو و ڕێزى سه‌رۆك شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌ركردایه‌تیى وڵاته‌كه‌ى به‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاند و جه‌ختى له‌ خواستى ئیمارات بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئیماراتى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین