شەش ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەستلەكاردەكێشنەوە کوردستانی

نوچە نێت

شەش ئەندامی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دەستلەكاركێشانەوەیان بە پێشكەش كردووە كە یەكێك لە دادوەرەكان كوردە و بەپێی زانیارییەكان هۆكارەكەی سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/حوزەیران/2025) شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بە فەرمی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد، ئەندامێكی ئەو دادگایە دەڵێت، هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەمان هەڵوێستە دژی سەرۆکی دادگایی فیدراڵی عێراق و شێوازی بەڕێوەبردنی دادگا و هەڵسوکەوتەکانی.

 ئەو ئەندامەی دادگای باڵای فیدراڵی دەشڵێت، ناڕازین لە هەڵسوکەوتی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و ماندووبووین لە مامەڵەکردن لەگەڵ شێوازی کارکردنەکەی.

 جێگەی ئاماژەپێدانە بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كۆبێتەوە و بڕیار بدات، بەڵام دووجارە دانیشتنەكە بە هۆكاری جیاواز دوادەخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین